هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی یەمەن

هه‌ینی 29 ته‌مموز 22 - 22:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=15469

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رچاوه‌یه‌کی یه‌مه‌نی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌، گه‌یشتنی گروپێکی دیکه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ پارێزگای مه‌هره له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاند.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “وکالة الصحافة الیمنیة”، سەربازە ئەمریکییەکان ڕۆژی سێشەممە گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی “غەیزە” لە پارێزگای مه‌هره، و ژمارەیان دیار نییە.

ئەم پێگەیە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەخانەی “غەیزە” بنکەیەکی سەربازییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن هێزە ئینگلیز و زایۆنیستەکانەوە بە شێوەیەکی نایاسایی دروستکراوە.

ئەم سەربازانە لە فڕۆکەخانەی “ئەلریان”ـەوە لە شاری ئەلموکەڵا؛ ناوەندی پارێزگای حەزەرمەوت چووەتە ناو ئەم بنکە سەربازییە.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە سەربازە ئەمریکییەکان دوای گەیشتنیان بۆ دانانی ئامێری سیخوڕی، کێبڵی ئینتەرنێتیان لە ناوچەی سیحوت بڕیوە.

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، لە ١٩ی ئایاردا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دوای دڵنیابوون لە بەکرێگیراوەکانی لە ئەنجامدانی پلانەکان لە حەزەرمەوت و مەهرە، لەئێستادا بەدوای دروستکردنی بنکە لەم دوو ناوچەیە دان.

عەبدولعەزیز بن حەبتۆ سەرۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی ڕزگاری نیشتیمانی یه‌مه‌ن وتی: سه‌ردانه‌که‌ی باڵوێزی ئه‌مریکا بۆ پارێزگاکانی مه‌هره‌ و حەزەرمەوت به‌شێک له‌ هه‌وڵه‌کانی واشنتۆن بۆ زاڵبوونە به‌سه‌ر بیره‌ نه‌وت و به‌نده‌ره‌کانی یه‌مه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌کانی یه‌مه‌نی هەروەها له‌ ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، لە هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ یارمه‌تیدانی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی به‌ مه‌به‌ستی بنیاتنانی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نوێ له‌ دوورگه‌ی سۆکۆترا له‌ باشووری یه‌مه‌ن هەواڵیان دابوویەوە.

بە پێی ئەم سەرچاوانە ئەم بنکە نوێیە بە هەماهەنگیی دەزگای سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیستی دادەمەزرێت.

وێنەکانی مانگی دەستکردی بڵاوکراو لەلایەن ماڵپەڕی توێژینەوەی “ICAD” لە بنکەی سەربازیی ئیمارات لە عەبدولکوری، ڕێڕەوی فڕین بە درێژی ٥٤٠ مەتر و پانی ٣٠ مەتر نیشان داوە.

ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی زیادکردنی چالاکیی سیخوڕی و زاڵبوون بەسەر گرنگترین ڕێڕەوی کەشتیوانیی جیهان لە باشووری یەمەن، بە دوای ئامادەبوونی چالاکتر لە کەناراوەکان و دوورگەکانی یەمەن دەگەڕێت.

ئەم هەواڵە چەند مانگێک دوای ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە تیمێکی پسپۆڕی بیانی لە شاری حەدیبو (ناوەندی سۆکۆترا) کارە سەرەتاییەکانی دروستکردنی دووەم فڕۆکەخانەی سەربازی ئیماراتیان دەست پێکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .