یادداشت: تاوتوێکردنی هۆكارەكانی زیادبوونی نائارامی لە پارێزگای سوەیدا

موستەفا پاکدڵ
نووسەر:موستەفا پاکدڵ
پێنج شه‌ممه‌ 28 ته‌مموز 22 - 22:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=15450

باشووری سووریا و بەتایبەت پارێزگای سوەیدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نائارامی و جموجۆڵی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، کە ڕەنگە لە داهاتوودا کێشەی گەورە بۆ حکومەتی سووریا دروست بکات ئەگەر هیچ ڕێوشوێنێک نەگیرێتەبەر.

لە چەند مانگی ڕابردوودا و ڕاستەوخۆ دوای دروستبوونی خۆپیشاندانێک لە پارێزگای سوەیدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ئەدای کار و بڕیارەکانی بەڕێوەبردنی بەرپرسانی سووریا و بوونی هەندێک کێشە و کەموکوڕی، ئیسرائیل هەوڵیدا بە ڕاکێشانی هەندێک کەسەوە لەم پارێزگایەدا و گۆڕینی ئاراستەی ناڕەزایی جەماوەری بەرەو توندوتیژی، بەڵام بە چاودێری هێزە ئەمنییەکانی سووریا و هاوکاری هاوپەیمانان، ئەم کارە شکستی هێنا و لەم ناڕەزایەتیانەدا چەند کەسی پەیوەندیدار بە ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەستبەسەر کران.

به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ تۆمه‌تبارەکان ده‌ركه‌وت كه‌ ئیسرائیل له‌ هه‌وڵی دروستكردنی ئاژاوه‌یە له‌م پارێزگایه‌ و به‌نیازه‌ بە پرۆژەی كوشتنی خەڵک هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سووریا به‌ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار بكات، و دوای لە ڕێگەی فشاری میدیایی و هاندانی هەستی خەڵک، ژمارەی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان زیاد بکات و نائارامییە سەرەکییەکانی باشووری سووریا دەست پێ بکەن. هەر بۆیە هێزە ئەمنییەكانی سووریا بەشداری زۆربەی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەكانیان نەكرد، چونكە پێیان وابوو بە بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان، رەنگە پرۆژەی كوشتنەكە جێبەجێ بكرێت و خەڵكی سڤیل بكوژرێن.

لەئێستادا بە گەورەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و بە تیشک خستنی میدیاکان لەسەر خاڵە لاوازەکانی حکومەتی سووریا لە سوەیدا، ڕێگە بۆ کاری دوژمنانی بەرەی خۆڕاگری لەم پارێزگایەدا خۆش کراوە. لە دوایین چالاکی گروپە چەکدارەکانی دژبەری حکومەتی سووریا بە بیانووی دەستگیرکردنی بەشێک لە هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە، ئەو گروپانە گردبوونەوەیان ئەنجام دا و ژمارەیەک ڕێگایان لە سوەیدا داخست. چەند ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە، چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی ئەمنی لە شارۆچکەی عەتیل لە باکووری شاری سوەیدا و دەستیان بەسەردا گرت.

تاوتوێکردنی كردەوەكانی ئەم دواییەی گروپە چەكدارە چالاكەكان لە سوەیدا دەریدەخات كە دوژمنانی سووریا وەكو پارێزگای دەرعا لە هەوڵی ناسەقامگیركردنی پارێزگای سوەیدا و دروستکردنی بەرەیەکی ناسەقامگیری دیکە لەدژی هێزەکانی سووریا دان. نەبوونی سەقامگیری ئەمنی لە پارێزگای سوەیدا هاوشان لەگەڵ پارێزگای دەرعا دەتوانێت لە چەند مانگ یان ساڵی داهاتوودا كاریگەری زۆری لەسەر ئەمنیەتی دیمەشقی پایتەختی سووریا دروست بكات و ئەگەر ئەم رووداوانە چارەسەر نەکرێت، ئەوا دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە قەیرانێکی جددی ئەمنی بۆ حکومەتی سووریا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .