شەهید بوونی ٢ فەلەستینی لە نابلوس

یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ته‌مموز 22 - 10:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=15321

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند: دوو فەلەستینی کە بە تەقەی سەربازانی زایۆنیستی لە شاری نابلوس بریندار بوون، بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەستدا.

بەپێی ڕاگەیاندنی مانگی سووری فەلەستین، دوو ئەندامی کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا بە ناوەکانی عەبدوڕەحمان سۆبح (٢٩ ساڵ) و محەممەد ئەلعەزیزی (٢٢ ساڵ) لە پێکدادانی چەکداری بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستیدا لە شاری نابلوس لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا، شەهید و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون، کە ٣ کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند، ئەم ململانێیانە کە بۆ ماوەی نزیکەی ٤ کاتژمێر بەردەوام بوون، دوای هێرشی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری نابلوس ڕووی داوە و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی ئیسرائیل لە چەند میحوەرێکەوە چوونە ناو شاری نابلوس و گەمارۆی ئیلیاسمینا لە بەشی کۆنی قودسیان داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .