تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێران دەستبەسەر کران

یه‌ك شه‌ممه‌ 24 ته‌مموز 22 - 01:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=15300

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کراون.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە تۆڕێکی سیخوڕیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی کە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕەوانەی وڵات کرابوون، پێش هەر کارێکی تێکدەرانە لە لایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی هەواڵگرییەوە دەستبەسەر کران.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەندامانی ئەو تۆڕە لە گەڵ دەزگای سیخوڕی – تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێدا لە پەیوەندیدابوون و لە هەرێمی کوردستانەوە هاتبوونە ئێران و هەڵگری پێشکەوتووترین کەرەستەی پەیوەندی و کردەوەی تیرۆریستی و مادە تەقەمەنییەکان بوون و ویستی ئەوەیان هەبووە کە لە چەندین ئامانجی لەپێش دیاریکراو و هەستیاردا پیلانەکەیان جێبەجێ بکەن، لە چەندین قۆناغ و بە یارمەتی خودای گەورە دەستبەسەر کران و دەست بە سەر تەواوی کەلوپەل و کەرەستەکانی ئەواندا گیراوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام