دوایین دۆخی سەربازی لە بەرەکانی ئۆکرانیا، ١٧ی تەمموزی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 22 - 15:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=15065

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ململانێکانی نێوان سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگاکانی دۆنێتسک، خارکیڤ، زاپۆریژیا و خێرسۆن بەردەوامە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لە هێڵە ململانێکاندا ڕووبدات.

هێرشە مووشەكییەكانی ڕووسیا شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەکانی Tu-22M لە ئاسمانی دەریای قەزوینەوە دژی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی پۆلتاڤا، ڤینیتسیا، دنیپرۆپترۆڤسک و چێرکاسی لە ناوەندی ئۆکرانیا ئەنجامدرا. ده‌ مووشه‌ک ئاراسته‌ی شاری میكۆلایڤ له‌ باشووری ئۆكرانیا و چه‌ند مووشه‌كی بالیستیكی ئیسكه‌نده‌ر هەروەها له‌ پارێزگای به‌لگۆرۆد له‌ رۆژئاوای ڕووسیا به‌ره‌و پارێزگای خاركیڤ ئاراسته‌ كراون.

بەرەکانی باشووری ئۆکرانیا:
بەپێی هەواڵی سەرچاوە ڕووسیەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا نزیکەی ٢٠٠ گەشتیان بۆ بۆردومان، سیخوڕی و پشتیوانی لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
فڕۆکە جەنگییەکان و باڵافڕەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە باکووری پارێزگای خێرسۆن چالاکیەکی زۆریان هەبووە. ئەم بابەتە لەگەڵ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا لە نۆڤاکاخۆڤکا و فڕۆکەخانەی خێرسۆن ئاماژەیە بە نەبوو یان لاوازی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەم ناوچەیەدا.
لە پارێزگای زاپۆریژیا زۆربەی هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە ئەنجام دراوە و سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتە، هیچ جوڵەیەکی تایبەتی ئەو هێزانە لەم میحوەرەدا دەستی پێکردووە.

بەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا:
لە ڕۆژی ڕابردووەوە هێرشەکانی تۆپخانەیی و موشەکی ڕووسیا بۆ سەر میحوەرەکانی دۆنباس کەمی کردووە و زۆربەی ئەو هێرشانەش لە شارەکانی باخموت و سلۆیانسک چڕبوونەتەوە. ململانێکان لە ناوچەی بۆگۆرۆدیچنە و دەوروبەری چڕبوونەتەوە و هێزەکانی ڕووسیاش لەم میحوەرەدا هەندێک دەستکەوتیان بەدەستهێناوە.
لە میحوەرەکەی باخموت، شەڕی زەمینی لە لای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو میحوەرە و بەدرێژایی ڕێگای باخموت-لیسیچانسک بەردەوامە.

بەرەکانی باکووری ئۆکرانیا:
لە میحوەری باکوری پارێزگای خارکیڤ ڕۆژی رابردوو چەندین دژە هێرش لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، بە هیچ دەستکەوتێکی ئەنجام دران. ئاڵوگۆڕی تەقە و هێرشی تۆپخانەیی لەم میحوەرەدا ئەنجام دەدرێت.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سوپای ڕووسیا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە پارێزگای خارکیڤ بە ئامانجی ئاسایشی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو پارێزگایە دەکات کە تا ئێستا جێگیر نەکراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .