ڕۆیتەرز: بایدن لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا شکستی هێناوە

یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ته‌مموز 22 - 12:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=15060

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکستی هێناوە.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی شەممە پاش سەردانێکی سێ ڕۆژە بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشداری لە لوتکەی جەدە گەڕایەوە واشنتن، لە کاتێکدا کە دوو ئامانجی سەرەکیی بۆ ئەو سەردانە دیاری کردبوو. ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە بایدن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکستی هێناوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە بایدن لە کاتێکدا سعوودیەی بەرەو ئەمریکا بە جێهێشت کە هیچ دەسکەوتێکی سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی نەبووە.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە کە بایدن بە سەرکردەکانی عەرەبی ڕاگەیاندووە ئەمریکا وەک هاوبەشێکی چالاک لە ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ئەوان دەمێنێتەوە بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە بەرەیەکی ئەمنیی هاوبەش بە بەشداری ئیسرائیل پێک بێنێت یان ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت لە لایەن ئەو وڵاتانەوە بەپەلە زیاتر بکات.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جەدەش ناوەڕۆکێکی ناڕوونی هەبوو و سعوودیە وەک گرنگترین هاوپەیمانی عەرەبیی ئەمریکا هیوای ئەم وڵاتەی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئەمنی بە بەشداریی ئیسرائیل بۆ دژایەتی ئێران بەتاڵ کردەوە.

ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە بایدن و بن سەلمان بە زمانی ڕەخنەوە لەو کۆبوونەوەدا وەڵامی یەکتریان داوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە دابینکردنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی کە هەندێک لەوان پەیوەندییان لە گەڵ ئیسرائیل نییە و نایانەوێت بەشێک لە هاوپەیمانیی دژ بە ئێران بن، زۆر ئەستەمە، ئێرانێک کە تۆڕێکی بەهێزی لە گرووپەکانی نزیک لە خۆی لە ناوچەکە لە عێراق و یەمەن و لوبناندا هەیە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .