زانیاری_سەربازی: جیاوازی نێوان مووشەکی بالیستی و چەکی هایپەرسۆنیک چییە؟

چوار شه‌ممه‌ 13 ته‌مموز 22 - 18:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=14924

هۆکاری ناونانی موشەکی کروزی هایپەرسۆنیک (HCM) و کڵاوەی گلایدەری هایپەرسۆنیک (HGV) بریتییە لە خێرایی فڕینیان کە زیاترە لە ٥ ماخ؛ واتە خێرایی ئەوان زیاتر لە پێنج هێندەی خێرایی دەنگە. بێگومان خێرایی دەنگ، لە ناو بەرگەهەوا و ماددەدا پەیوەندیدارە و لە دەرەوەی بەرگەهەوا قسەکردن لەسەر خێرایی دەنگ هیچ مانایەکی نییە.

مووشەکەی بالیستیک زۆربەی ڕێڕەوەکەی لە دەرەوەی بەرگەهەوادا دەڕوات، بەڵام چەکە هایپەرسۆنیکەکان زۆربەی ڕێڕەوەکەیان لەناو بەرگەهەوادا دەڕۆن بە خێرایی زیاتر لە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ و جیاوازی سەرەکی نێوان ئەم چەکانە لەم بابەتە دایە.

بەو پێیەی بەرزی فڕینی مووشەکی بالیستیک بە بەراورد بە چەکی هایپەرسۆنیک زۆر زیاترە، دەبنە ھۆی دۆزینەوەی خێراتر و شوێنپێهەڵگرتنی کاریگەرتریان، و هەروەها بەو پێیەی بە گشتی لە دەرەوەی بەرگەهەوادا دەڕۆن، توانای مانۆڕی زۆریان نییە مەگەر ئەوەی بە تایبەتی بۆ مانۆڕ لە دەرەوەی بەرگەهەوا دروست کرا بن، وەک ئەو کڵاوەی (سەری جەنگی) کە بەم دواییە لەلایەن هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پەردەی لەسەر لادرا.

ئامانج لە پەرەپێدانی چەکی هایپەرسۆنیک بریتییە لە پاراستنی خێرایی چەکەکە لە پۆلی مووشەکی بالیستیک، لەگەڵ بەرزی فڕینی نزمە هاوشێوەی مووشەکی کروز. پرۆفایلی ڕێڕەوی موشەکە بالیستیکەکان بە شێوەیەکی ئاسایی چەماوەیە، بەڵام پرۆفایلی فڕینی چەکی هایپەرسۆنیک تاڕادەیەک تەختە و نزمترە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .