گرنگترین هەواڵەکانی ١٣٨مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢

دوو شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 22 - 23:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=14845

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ڕووسیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢
زیاتر لە ٣٧ هەزار و ٤٠٠ سەبازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون.
١٦٤٥ تانک، ٣٨٢٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٨٣٨ تۆپ، ٢٤٧ موشەک هەڵگر، ١٠٩ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢١٧ فڕۆکە، ١٨٨ هێلیکۆپتەر، ٢٦٩٦ ئۆتۆمبێلی قورس و تانکەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سووک و کەشتی جەنگی، ٦٧٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا تێکشکاون.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا بەدرێژایی شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١١ی تەمموزی ٢٠٢٢
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا، ٢٤٣ فڕۆکەی سەربازی، ١٣٧ هێلیکۆپتەر، ١٥٠٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٥٤ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٠٢٠ تانک و زرێپۆش، ٧٤١ راجیمە، ٣١٣٢ تۆپی مەیدانی و هاوەن، ٤١٤٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەتی ئۆکرانیا لەناوچوون.

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا: سیستەمی قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل توانای بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ڕووسیای نییە!
“ئەلکسی رێزنیکۆڤ”، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، ئۆکرانیا پێویستی بە قوبەی ئاسنین نییە، چونکە ئەم سیستەمە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەک و هاوەن و ڕۆکێتە بچووکەکان دیزاین و دروستکراوە و لەبەرامبەر موشەکەکانی بالیستیک و کروز کاریگەری نابێت.
لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لەکاتێکدایە کە باڵیۆزی ئۆکرانیا لە فەلەستینی داگیرکراو لە بڕیاری کیێڤ بۆ کڕینی سیستەمی قوبەی ئاسنین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا هەواڵی دابوویەوە.

سوپای ئۆکرانیا ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باشوور دەکات
ئۆلێکسی رێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سەندەی تایمزی ئینگلیزی (The Sunday Times)، لە کۆبوونەوەی هێز بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە هەواڵی دایەوە، کە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی رووسیادان. رێزنیکۆڤ باسی لەوەش کرد کە لەم دواییانەدا زێلێنسکی بە یارمەتی ئەو چەکانەی لە ڕۆژئاواوە نێردراوە، فەرمانی ئازادکردنی کەناراوەکانی باشووری دەرکردووە.
جەختیشی كردەوە: سەرەڕای رەزامەندی ئێمە لە هاوكارییە سەربازییەكانی ناتۆ، پێویستمان بە چەك و خێرایی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانین گیانی سەربازەكانمان رزگار بكەین. لە هەموو ڕۆژێک دواکەوتنی گەیاندنی چەک، ١٠٠ سەربازی ئۆکرانیای دەبنە قوربانی.
لە ئێستادا ژمارەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا نزیکەی ٧٠٠ هەزار سەربازە و ئەگەر پاسەوانی نیشتمانی و پۆلیس و پۆلیسی سنوورەکان بۆ ئەم ژمارەیە زیاد بکرێت ژمارەیان دەگاتە یەک ملیۆن سەرباز. هەروەها زیاتر لە ٤٠٠ هەزار خۆبەخش لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بڕیاریانداوە بۆ بەرگریکردن لە زێدی خۆیان بگەڕێنەوە ئۆکرانیا. کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک ڕێکارێکی تاکتیکی بۆ ڕزگارکردنی گیانی هاووڵاتییانی ئۆکرانیا بوو.
لە کۆتایی قسەکانیدا رێزنیکۆڤ داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکراینی لە باشووری وڵاتەکە (پارێزگای خێرسۆن و زاپۆریژیا) کرد لەو ناوچانە دوور بکەونەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە.
ناوچەکانی باشووری ئۆکرانیا بە هۆی بوونی بەندەری گەورە و قەبارەی زۆری هەناردەی دانەوێڵە و گەنم لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە، بۆ ئابووری ئۆکرانیا زۆر گرنگە. بۆیە زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا چەندین جار جەختی لەسەر كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە كردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .