باڵوێزی نوێی ئێران لە لوبنان دیاری کرا

یه‌ك شه‌ممه‌ 10 ته‌مموز 22 - 09:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=14797

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “موجتەبا ئەمانی” وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە لوبنان دیاری کرا و جێگەی “محەمەد جەلال فیروزنیا” دەگرێتەوە.

ئەرکی “محەمەد جەلال فیروزنیا” کە لە تەمووزی ٢٠١٧ەوە وەک باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان دەستنیشانکرابوو، کۆتایی هات و “موجتەبا ئەمانی” وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەیروت دیاری کرا.

دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی دیپلۆماسی فیروزنیا، مەدرەسەی “الامام المنتظر” لە شاری بەعلبەکی لوبنان لە میانی مەراسیمێکدا سوپاس و پێزانینی بۆ کار و ماندووبوونەکانی ناوبراو دەربڕی. باڵوێزی پێشووی ئێران لە لوبنان لە پەراوێزی ئەم ڕێوڕەسمەدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە لە پاڵ وڵاتانی تێکۆشەر و ئازادیخواز دەوەستێتەوە کە ڕووبەڕووی خۆبەزلزانینی جیهانی دەبنەوە.

شایانی باسە موجتەبا ئەمانی لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٣ بەرپرسی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندی ئێران لە میسر بووە و شارەزای باڵای توێژینەوەکانی میسر، چالاکوانی سیاسی، میدیایی و شارەزای پرسەکانی ناوچەکەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .