بەشار ئەسەد بۆ یەکەمجار لەدوای ئازادکردنی حەلەب، سەردانی ئەو پارێزگای کرد + وێنە

شه‌ممه‌ 9 ته‌مموز 22 - 12:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=14767

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ یه‌که‌م جار له‌ دوای ئازادکردنی پارێزگای حەلەب و به‌ مه‌به‌ستی کردنەوەی وێستگه‌ی کاره‌با، سەردانی ئەو پارێزگایەی کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە شاری حەلەب سەردانی یەکەی پێنجەمی وێستگەی کارەبای حەراری لە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە کردووە کە بەم دواییە نۆژەنکراوەتەوە.

هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە شەش ساڵ لەمەوبەر وێستگەی کارەبای حەراری لە ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایەیان ئازاد کرد و لەم دواییانەشدا ئەندازیارانی ئەم وڵاتە لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەم وێستگەیە سەرکەوتوو بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای نۆژەنکردنەوەی ئەم وێستگەیە، ٢٠٠ مێگاوات کارەبا لەم یەکەیە بۆ دابینکردنی کارەبای پارێزگای حەلەب بەرهەمدەهێنرێت.

سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ حه‌له‌ب یه‌كه‌م جاره‌ له‌ دوای ئازادكردنی ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ تیرۆریستان.

مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کە ئاوەدانکردنەوەی وێستگەی کارەبای حەلەب یەکێکە لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری گرووپی مپنای ئێران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .