یەکڕیزی موسڵمانان بنەمایەکی سەرەکی حەجە / ڕۆژئاوای ستەمکار لە سەرتاسەری جیهان لاواز بووە

شه‌ممه‌ 9 ته‌مموز 22 - 00:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=14756

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بەرامبەر بە ئۆممەی ئیسلامی و حاجییەکانی ماڵی خودا، جەختیان کردەوە کە ڕۆژئاوای ستەمکار لە ناوچەی هەستیاری ئێمە و بەم دواییانەش لە سەرتاسەری جیهان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر بووە، ئەڵبەت لە پیلانگێڕیی دوژمن نابێت تەنانەت بۆ یەک سات چاوپۆشی بکرێت و دەبێت بە هەوڵ و ووشیاری، هیوا و بڕوابەخۆبوون کە گەورەترین سەرمایەی بونیادنانی داهاتووە، زیاتر بکەین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ حاجییەکانی ماڵی خودا، یەکڕیزی و مەعنەوییەتیان وەک دوو بنەمای سەرەکیی حەج و دوو هۆکاری بەختەوەری و سەربەرزیی ئۆممەی ئیسلامی ناو برد و بە جەختکردنەوە لە ئاسەوارە درەوشاوەکانی گەشەی بێداری ئیسلامی و سەرهەڵدانی خۆڕاگری، وتیان: ڕۆژئاوای ستەمکار لە ناوچەی هەستیاری ئێمە و بەم دواییانە لە سەرتاسەری جیهان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر بووە، ئەڵبەت لە پیلانگێڕیی دوژمن نابێت تەنانەت بۆ یەک سات چاوپۆشی بکرێت و دەبێت بە هەوڵ و ووشیاری، هیوا و بڕوابەخۆبوون کە گەورەترین سەرمایەی بونیاندنانی داهاتووە، زیاتر بکەین.

دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی کە ئەمڕۆ هەینی 8 ی تەمموزی 2022 لە لایەن نوێنەری وەلی فەقی بۆ کاروباری حەج و زیارەت و سەرپەرشتیاری حاجییەکانی ئێران لە عەرەفات خوێندرایەوە، بەم شێوازەیە:

بسم‌اللّه‌الرّحمن‌الرّحیم

والحمد للّه ربّ العالمین و صلّی اللّه علی محمّد المصطفی و آله الطّاهرین و صحبه المنتجبین

سوپاس و ستایشی خودای گەورە دەکەین کە ڕێوڕەسمی پیرۆزی حەجی دیسانەوە کردە شوێنی یەکگرتنەوەی گەلانی موسڵمان و ئەم ڕێگای ڕەحمەتەی بە ڕووی ئەواندا کردەوە، ئۆممەی ئیسلامی ئێستا جارێکی دیکە دەتوانن یەکڕیزی و یەکپارچەیی خۆیان لەم ئاوێنە ڕوون و هەمیشەییەدا ببینن و لە ئامرازەکانی ناکۆکی و دووبەرەکی خۆیان بە دوور بگرن.

یەکڕیزی ئیسلامی یەکێک لە دوو بنەما سەرەکییەکەی حەجە کە لە بەر ئەوەی کە لە گەڵ مەعنەوییەت – کە بنەمایەکی سەرەکی دیکەی ئەم ئەرکە پیرۆزەیە – یەک بگرێتەوە، دەتوانێت ئۆممەی ئیسلامی بگەێنێتە لوتکەی بەختەوەری و سەربەرزی و بە نموونەی ” وَ لِلَّهِ العِزَّةُ وَ لِرَسولِهِ وَ لِلمُؤمِنین ” دایبنێت. حەج تێکەڵاوێکە لە دوو بابەتی سیاسی و مەعنەوی و ئائینی پیرۆزی ئیسلام تێکەڵاوێکی بەشکۆ و گەورەیە لە سیاسەت و مەعنەوییەت.

دوژمنانی گەلانی موسڵمان لە مێژووی ئەم دواییەدا، هەوڵێکی بێ وچانیان بۆ لاوازکردنی ئەم دوو بنەما گەورەیە، واتە یەکڕیزی و مەعنەوییەت، لە نێو گەلانی ئێمەدا هەبووە، مەعنەوییەت بە بڵاوەپێکردنی شێوازی ژیانی ڕۆژئاوا، کاڵتر و لاوازتر دەکەن و یەکڕیزیش بە دووبەرەکی و ناکۆکییەکانی وەک زمان، ڕەنگ، ڕەگەز و جوگرافی ڕوبەڕوی کێشە دەکەنەوە.

ئۆممەی ئیسلامی کە لە ئێستادا نموونەیەکی بچووکی لە ڕێوڕەسمی حەجدا دەبینرێت، دەبێت بە هەموو توانایەکەوە، ڕوبەڕوی ئەمە ببێتەوە، واتە لە لایەکەوە یادی خودا، کار لە پێناو خودا، تێگەیشتن لە فەرموودەکانی خودا، پابەندبوون بە بەڵێنەکانی خودا لە یادەوەری تاک بە تاکدا پتەوتر بکات و لە لایەکی دیکەوە بە سەر ئامرازەکانی ناکۆکی و دووبەرەکیدا زاڵ ببێت.

ئەوەی بە بە دڵنیاییەوە دەتوانین باسی بکەین، ئەوەیە کە هەلومەرجی ئێستای جیهان و جیهانی ئیسلام بۆ ئەم هەوڵە پڕبایەخە لە هەموو کات گونجاوترە.

لە بەر ئەوەی کە یەکەم، ئەمڕۆ چینی نوخبە و زۆربەی خەڵک لە وڵاتانی ئیسلامی لە سامانی گەورەی مەعنەوی خۆیان تێگەیشتوون و لە گرنگی و بایەخی ئاگادارن، ئەمڕۆ چیدی کۆمۆنیزم و لیبراڵیزم وەک گرنگترین بەرهەمی شارستانیەتی ڕۆژئاوا، وەک سەد ساڵ و پەنجا ساڵی ڕابردوو نییە.

دیمۆکراسیەتی پارەپەرستی ڕۆژئاوا ڕوبەڕوی پرسیاری جیدی بووەتەوە و بیرمەندانی ڕۆژئاوا دان بەوەدا دەنێن کە تووشی شڵەژاوییەک بوون، لە جیهانی ئیسلام، گەنجان، بیرمەندان و زانایان، پیاوانی زانست و ئائین بە بینینی ئەم دۆخە، گەیشتوونەتە تێڕوانینێکی نوێ سەبارەت بە سامانی مەعنەوییەتی خۆیان و هەروەها سەبارەت بە هێڵە سیاسییەکانی باو لە وڵاتانی خۆیان و ئەمەش هەمان بێداریی ئیسلامییە کە بەردەوام باسی دەکەین.

دووهەم ئەوەی کە ئەم ئاگاداربوونە ئیسلامییە، دیمەنێکی بەرچاوی لە دڵی جیهانی ئیسلامدا وێنا کردووە کە هێزە ستەمکارییەکان لە بەرامبەریدا تووشی کێشەیەکی زۆر بوونەتەوە. ناوی ئەمەش خۆڕاگری و ڕاستییەکەشی سەرهەڵدانی هێزی ئیمان و جیهان و پشت بەستنە بە خودا. ئەمەش هەمانە کە سەبارەت بە نموونەیەکی لە سەرەتای ئیسلامەوە ئایەتێکی قورئان بۆ پێغەمبەری ئازیز (د.خ) هاتووە: ” اَلَّذینَ قالَ لَهُمُ النّاسُ اِنَّ النّاسَ قَد جَمَعوا لَکُم فَاخشَوهُم فَزادَهُم ایمانًا وَ قالوا حَسبُنَا اللَّهُ وَ نِعمَ الوَکیلُ* فَانقَلَبوا بِنِعمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَ فَضلٍ لَم یَمسَسهُم سوءٌ وَ اتَّبَعوا رِضوانَ اللَّهِ وَ اللَّهُ ذو فَضلٍ عَظیم “. گۆڕەپانی فەڵەستین نموونەیەکی ئەم دیمەنە جوانەمان پێ پیشان دەدات کە لەوەدا سەرکەوتوو بوون ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستییان لە حاڵەتی هێرشەوە گەیاندووەتە حاڵەتی بەرگری و لاوازی و کێشە سیاسی و ئەمنی و ئابورییە ئاشکراکانی ئێستا بە سەر ئەو ڕژێمەدا بسەپێنن. نموونەکانی درەوشاوەی دیکەی خۆڕاگری دەتوانین لە لوبنان، یەمەن و عێراق و ناوچەکانی دیکە بە ڕوونی ببینین.

سێهەم، لە گەڵ هەموو ئەمانەش، ئەمڕۆ جیهان نموونەیەکی سەرکەوتوو و سەربەرزی دەسەڵات و حوکمڕانیی سیاسی ئیسلام لە ئێرانی ئیسلامی دەبینێت. سەقامگیری، سەربەخۆیی، پێشکەوتن و سەربەرزیی کۆماری ئیسلامی، ڕووداوێکی زۆر گەورە و بە واتا و سرنجڕاکێشە کە دەتوانێت بیر و هزر و هەستی هەر موسڵمانێکی بێدار بەرەو خۆی ڕابکێشێت.

ئەمانەش ئەو بەستێن و هۆکارانەن کە دۆخێکی لەباری ئێستای جیهانی ئیسلامی بۆ بزوتنەوەیەکی یەکپارچە و یەکگرتوو دابین کردووە. حکومەتە ئیسلامییەکان و چینی نوخبەی ئائینی و زانستی، ڕۆشنبیرانی سەربەخۆ و گەنجانی ڕاستیخواز زیاتر لە هەمووان دەبێت بیر لەم بەستێنە گونجاوانە بکەنەوە.

ئاساییە کە هێزە ستەمکارییەکان و زیاتر لە هەمووش ئەمریکا، لە وەها دۆخێکی بەهێزی جیهانی ئیسلام هەست بە نیگەرانی بکەن و سەرجەم توانا و ئیمکانیاتی خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تەرخان بکەن، لە ئیمپراتۆریەتی میدیایی و شێوازەکانی شەڕی نەرم تا شەڕەنگێزی و هەڵگیرسانی شەڕی بە وەکالەت، سیخوڕی سیاسی و هەڕەشە و بەرتیل و …. هەمووی لە لایەن ئەمریکا و ڕەوتی ستەمکارییەوە بەکار دەهێندرێت تا جیهانی ئیسلام لەم ڕێگا ڕاستەقینە و بەختەوەرییەی جیا بکاتەوە، ڕژێمی تاوانبار و ڕووڕەشی زایۆنیستی لەم ناوچەیە یەکێکە لە ئامرازەکانی ئەم هەوڵە هەمەلایەنەیە.

بە یارمەتی خودای گەورە سەرجەم ئەم هەوڵانەی دوژمنان شکستی هێناوە و ڕۆژئاوای ستەمکار لە ناوچەی هەستیاری ئێمە و بەم دواییانە لە سەرتاسەری جیهان لاوازتر بووە. شڵەژاوی و شکستی ئەمریکا و هاودەستە تاوانبارەکەی، واتە ڕژێمی زایۆنیستی، لە ناوچەکە لە بەرانبەر ڕووداوەکانی فەڵەستین، لوبنان، سوریا، عێراق و یەمەن دەبینرێت.

لە بەرامبەردا، جیهانی ئیسلام دەوڵەمەندە بە گەنجانی بوێر و خاوەن ئیرادە، گەورەترین سەرمایە بۆ بونیادنانی داهاتوو، هیوا و متمانە بەخۆبوونە کە ئەمڕۆ لە جیهانی ئیسلام بە تایبەت لە وڵاتانی ئەم ناوچەیەدا دەبینرێت، ئەرکی هەموومانە ئەم سەرمایەیە بپارێزین و زیاتریشی بکەین.

سەرەڕای ئەمەش نابێت تەنانەت بۆ یەک سات لە پیلانگێڕییەکانی دوژمن چاوپۆشی بکەین و دەبێت هەوڵ و ووشیاریی خۆمان زیاتر بکەین.

نزا بۆ برایان و خوشکانی موسڵمانی خۆتان لە سەرتاسەری جیهان بکەن و سەرکەوتنی ئەوان لە خودا داوا بکەن، ڕێنمایی و هاوکاری خوداش بۆ ئەم برایەی خۆتان بخەنە ناو نزا و پاڕانەوەکانی خۆتان.

والسلام علیکم و رحمە اللە

سەید عەلی خامنەیی

5 ی زی حەجەی 1433

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .