سێ سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 14:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=14724

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە لە میانی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی باکووری عێراق راگەیاند.

ڕۆژی رابردوو ٧ی تەمووز، وەزارەتی بەرگری توركیا دانی بە كوژرانی سێ سەربازی ئەم وڵاتە لە میانی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ناوەكانی “محەمەد مستەفا كۆجا” و “عومەر ئەرتوگرول ساری” و “موراد یڵدرم”دا نا. لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە دوای هێرشێکی چەکدارانی پەکەکە سێ سەربازی دیکەی سوپای تورکیا بریندار بوون.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆ ٣٦ کەس بەرزبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *