تەلئەبیب واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاری ئاسمانی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند

پێنج شه‌ممه‌ 7 ته‌مموز 22 - 21:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=14682

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی گواستنەوەی رژێمی زایۆنیستی لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێی فڕۆکەوانی لەنێوان ئەو ڕژێمە و تورکیا بۆ پەرەپێدانی گواستنەوە و گەیاندنی ئاسمانی دوو قۆڵی هەواڵی دایەوە. لە ساڵی ١٩٥١ـەوە ئەمە یەکەمین ڕێکەوتنی فڕۆکەوانییە لەنێوان ئەو دوو لایەنە و بەپێی ئەم ڕێکەوتنە هێڵی ئاسمانی تورکیا و رژێمی زایۆنیستی گەشتەکانیان بۆ شارەکانی یەکتر دەستپێدەکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە: پێشبینی دەکرێت ئەم رێککەوتنە ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان بۆ ژمارەیەک شوێن لە تورکیا، لەگەڵ گەشتەکانی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ “ئیسرائیل”.

لە مانگی ئازاردا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ “هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل لە بوارەکانی وزە و ئەمنیەتی وزە” لەگەڵ گواستنەوەی “گازی ئیسرائیل” بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی تورکیاوە دەربڕی.

ئیسحاق هێرزۆگ، سه‌رۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پێکهێنانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی، سەردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کرد و هه‌ردوولا دوای پچڕانی پەیوەندی دیپلۆماسی که‌ زیاتر له‌ ده‌یه‌ی خایاند، ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێیان له‌ پێوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کاندا ڕاگه‌یاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .