هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە عێراق

یه‌ك شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 22 - 15:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=14075

بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێلکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند خولەکێک پێش ئێستا بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە بە چوار ڕۆکێت کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوە و هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی راپۆرتی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە نۆیەمین هێرشی ڕۆکێتییە بۆ سەر بنکەی سەربازیی زێلکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام