ڕێککەوتنی بێنێت و لاپید لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی رژێمی زایۆنیستی

دوو شه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2022 - 22:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=13810

نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی و یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئەو رژێمە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کنێست (پەرلەمانی رژێمی زایۆنیستی) و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە فەلەستینی داگیرکراو رێککەوتن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

ڕۆژنامەی هارێتز بڵاویکردەوە، نەفتالی بێنێت و یایر لاپید رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کنێست ئەنجام بدرێت. لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەم بڕیارە، لاپید دەبێتە سەرۆکوەزیرانی کاڕبەرێکەری ئیسرائیل.

سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی زایۆنیستی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، هه‌موو رێگایه‌كیان تاقیكردۆته‌وه‌ بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانیەتی نێوانیان كه‌ ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر پێكهێنرا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دوای ئەوەی هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی هاوپەیمانییەکە درا، نەفتالی بێنێت و یایر لاپید بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کنێست پێشکەش بکەن.

شایانی باسە ئەمە پێنجەمین هەڵبژاردن لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا دەبێت لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *