لەناوبردنی ٦ حەشارگەی داعش لە ناوەڕاستی عێراق

دوو شه‌ممه‌ 20 حوزه‌یران 2022 - 18:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=13806

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری و مەیدانیدا شەش حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیەوە و لەناویان برد.

راگەیاندنی ئەمنی (الاعلام الامني)ی عێراق (سەر بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق) ئەمڕۆ دووشەممە دۆزینەوە و لەناوبردنی شەش حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکانی فەرماندەیی لیوای کاردانەوەی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی ئاسمانی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا لە ناوچەی وادی ئەلمەحاسن لە رۆژئاوای توز خورماتۆ لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین، ناوچەیەکی بەرفراوانیان کێوماڵ کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە میانەی ئۆپەراسیۆنەكەدا شەش حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەناو براون، كە لە نێویاندا كەرەستەی پەیوەندی، خۆراک، كەرەستەی لۆجستیک و تەقەمەنی هەبووە.

لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی “ناوەندی فورات” لە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم ڕێکخراوە جەماوەرییە ١٦٠ کیلۆمەتریان بۆ دابینکردنی ڕێڕەوی حاجیان لە بیابانانەکانی نزیک سنووری سعوودیە کێوماڵ کردۆتەوە. بە وتەی عەلی ئەلحەمدانی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی فورات، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای حەراری بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی تیرۆریستی بەکارهێنراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *