دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی گەیشتنە کەناراوەکانی سووریا

چوار شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 2022 - 22:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=13560

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو کەشتی هەڵگری نەوتی ئێران کە بەرەو سووریا بەڕێکەوت بوون گەیشتنە بەندەری بانیاس.

لە ١٣ی حوزەیران، دوو کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانی کە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەڵگرتبوو، دوای بەزاندنی نۆکەندی سوێس گەیشتنە بەندەری بانیاسی سووریا. دوای دابەزاندنی نەوتەکە، پرۆسەی پاڵاوتنی بە خێرایی دەست پێدەکات.

سووریا بەهۆی سزاکانی ئەمریکا کێشەی سووتەمەنی هەیە و تاران بە فرۆشتنی نەوت بە دیمەشق توانیوە تا رادەیەکی ڕێگری لە دروستکردنی قەیرانی سووتەمەنی لەو وڵاتەدا بکات.
لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا قەیرانی سووتەمەنی لە سووریا سەریهەڵداوەتەوە و سیستەمی گواستنەوەی ئەو وڵاتەی ڕووبەڕووی کێشە کردووە. پێشبینی دەكرێت لەگەڵ گەیشتنی ئەم نەوتە بۆ سووریا ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *