گرنگترین هەواڵەکانی سەد و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 22 - 23:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=13369

سوپای ڕوسیا کارگەیەکی لە نیوەی ڕۆژئاوای خارکیڤ بۆردومان کرد. کارگەکە دەکەوێتە نزیک هێڵی شەمەندەفەری خارکیڤ و پێدەچێت بەشێک بووبێت لە پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا.
وێنەکانی ئەو کارگەیە دوو تانکی ڕووسی تێدایە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا لە میحوەری خارکیڤ لەلایەن ئۆکرانیا دەستی بەسەردا گیراوە.

ڤیدیۆی تۆمارکراوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ZALA 421ی ڕووسیا لە کەشتی دژە ژێردەریایی ڤینیتسیای ئۆکراینی بە ژمارە A206 لە بەندەری ئۆچاکیۆ کە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای ڕووسیا نوقم دەبێت.
بەپێی زانیارییەكانی گرتە ڤیدیۆییەكەدا، بەرواری تۆماركردنی ڤیدیۆییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٤ی حوزەیران.
ڤینیسیا لە سەردەمی سۆڤیەتدا دروستکراوە و لە ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦ خرایە ناو ئاوەوە. کێشی کەشتییەکە نزیکەی ٩٠٠ تۆن دەبێت و تۆرپیدۆ و مووشەکی دژە ژێردەریایی و تۆپی ٥٧ ملم-ی تێدابووە.

دوای هێرشە موشەکی و تۆپخانەییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و ناوچە سنوورییەکانی ڕووسیا، ئەمجارەیان شاری کلینتسۆڤسکی لە باشووری پارێزگای بریانسکی ئەو وڵاتە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە هێرش کرایە سەر.
شایانی باسە کە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی لە لێدوانەکانی پێشوویدا بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا داوای ناردنی چەکی (MLRS)ی بۆ ئۆکرانیا کردبوو.

هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و لوهانسک کۆنتڕۆڵی ناوچەی خوڕەم سڤیاتۆگۆدا لە ڕۆژهەڵاتی کامیشواخا کرد.

دوایین نەخشە لە دۆخی سەربازیی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک
سوپای ڕووسیا و هێزی لوهانسک (LPR) فڕۆکەخانەی سەڤەرۆدۆنێتسک-یان کۆنترۆڵ کرد. لە ناوچەی سیرۆتین شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و دۆخی بەرەکانی دیکەی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک وەک پێشترە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام