هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری دیمەشق + ڤیدیۆ

سێ شه‌ممه‌ 7 حوزه‌یران 22 - 09:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=13198

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی باشووری دیمەشق کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە وتەی سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا، درەنگانی شەوی رابردوو، دوژمنی ئیسرائیلی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە هەندێک ناوچەی باشووری دیمەشقیان کردە ئامانج، کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا بەرپەرچی ژمارەیەک لەو مووشەکانەی دایەوە. هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتەوە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەم بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام وەک دەوترێت هێرشەکە بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ناوچەی “الکسوە”ی باشووری دیمەشق ئەنجام دراوە.

شایانی باسە لە ٢٠ی ئایاردا، سوپای رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەکێکی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە ئاراستەی ناوچەکانی باشووری دیمەشق کردەوە و بەهۆیەوە سێ سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و هاوڵاتییەکی مەدەنی برینداربوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .