یەک لەسەر سێی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە!

سێ شه‌ممه‌ 31 ئایار 2022 - 22:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=12885

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، ناوچەیەکی زیاتری ئەو شارە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە دزەکردنی هێزەکانی ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵات و باکوورەوە بۆ ناو شاری سەڤەرۆدۆنێتسک و کۆنتڕۆڵکردنی یەکەم ناوچەی نیشتەجێبوونی شارەکە، شەڕی ناو شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بە شێوەیەکی کردەیی دەستی پێکرد. پێشڕەویی هێزەکانی ڕووسیا لە گەڕەکەکانی شارەکە لەکاتێکدایە کە تەنیا ئەو وێنانەی کە هێزەکانی ڕووسیا لە ناو شارەکەوە بڵاوی دەکەنەوە، ڕێژەی پێشڕەوییەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

لەئێستادا بە لایەنی کەمەوە یەک لەسەر سێی شارەکە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا و لوهانسک دایە. بەپێی زانیاریەکان نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئۆکرانیا و هەروەها ژمارەیەکی نادیار سەربازی بیانی لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسکدا بوونیان هەیە. بەڵام لەگەڵ پێشڕەویی سوپای ڕووسیا لەناو شارەکەدا، زۆربەی ئەو هێزانە بۆ بەشی ڕۆژئاوای شاری سەڤەرۆدۆنێتسک پاشەکشەیان کردووە و پێدەچێت بەم زووانە بەرەو لیسیچانسک بکێشێنەوە

شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بە پێچەوانەی شاری ماریۆپۆڵەوە هێڵی بەرگریی بەهێزی نییە و ئەگەری بەرگری درێژخایەن لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە بە دوور دەزانرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *