دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

دوو شه‌ممه‌ 30 ئایار 2022 - 20:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=12836

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی دوو سەربازی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە.

ئەمڕۆ ٣٠ی ئایار دوو سەربازی تورکیا بە ناوەکانی “ئیسلام سانجاک” و “محەممەد سرتتاش” بەهۆی سەختی برینەکانیەوە کوژران.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد، بۆ ٢١ کەس بەرزبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *