هێرشە تازەکانی بۆکۆحەرام بۆ سەر پێگەی سوپا لە باکوری نایجیریا + وێنەکان

یه‌ك شه‌ممه‌ 9 ئایار 21 - 00:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=1280

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزه چەکدارەکانی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام هێرشیان کرده سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا له ویلایەتی بۆرنۆ.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزه چەکدارەکانی گروپی تیرۆریستی بۆکۆحەرام هێرشیان کرده سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا له ویلایەتی بۆرنۆ.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە ئاڵۆزیەکانی نایجیریا، چەکدارانی بۆکۆحەرام پێگەکانی سوپای ئەو وڵاتەیان لە بولابولین لە باشوری شاری مایدوگوری و چەندین شوێنێکی دیکەی هەرێمی ئاجیری، کردۆتە ئامانج.

هەر لەم هێرشانەدا چەکدارەکانی بۆکۆحەرام پاش تاڵانکردنی کەلوپەلی سەربازی، ئاگریان لە بنکەی سوپا و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی بەرداوە.
هەروەها لە هێرشێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستییە بۆ سەر پێگەی سوپا لە هەرێمی ئاجیری، ١٥ کەس کە لە نێویاندا ١٠ هاوڵاتی سڤیلیش هەیە، گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .