لە خۆڕەمشەهرەوە بۆ قودس

سێ شه‌ممه‌ 24 ئایار 22 - 16:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=12517

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی “الی بیت المقدس” یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرگریی پیرۆز (شەڕی عێراق و ئێران) کە لە ٣٠ی ٤ی ساڵی ١٩٨٢ لە میحوەری ئەهواز، خۆڕەمشەهر و دەشتی ئازادەگان دەستی پێکرد و دواجار بە ئازادکردنی خۆڕەمشەهر لە ٢٤ی ٥ی هەمان ساڵدا کۆتایی هات.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە لە چوار قۆناغدا بە بەشداری ئەرتەش و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدرا، شارەکانی خۆڕەمشەهر و هوەیزە و هەروەها ناوچەیەکی بەرفراوان بە ڕووبەری ٥٣٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە رزگار کران کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە داگیرکرا بوون.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە ١٦ هەزار کەس لە هێزەکانی بەعس کوژران و برینداربوون و ژمارەی دیلەکانی عێراقیش بۆ زیاتر لە ١٩ هەزار کەس بەرزبوویەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە دەتوانرێت بە ڕووخانی هێزە زەمینییەکانی سوپای عێراق دابنرێت کە ٩ فیرقەی هێزەکانی سوپای عێراق بەهۆیەوە ڕووخان و ٣ فیرقە تا ٨٠٪ لەناوچوون و سوپای عێراق تا ماوەیەکی زۆر نەیتوانی هێرش بکاتە سەر ئێران. دوای ئه‌م گورزه‌ قورسه‌، وڵاتانی عه‌ره‌بی لایه‌نگری سه‌دام، ئه‌مریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ تێكشكاندنی ئێران ئەستەمە و ده‌بێت ئاستی پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی خۆیان بۆ سه‌دام زیاد بكه‌ن، بۆیە هاورده‌كردنی چه‌كی سه‌ربازی بۆ عێراق چه‌ند هێنده‌ زیاد كرا.

دواتر ئێران بە شێوەیەکی جددیتر چووە ناو پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، هێزی ڕەوانەی سووریا کرد. ئۆپەراسیۆنی “الی بیت المقدس” لەڕاستیدا سەرەتای رزگارکردنی قودس بوو و سەلماندی کە رێگای قودس بە کەربەلادا تێدەپەڕێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .