هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە باشوری دیمەشق + ڤیدیۆ و وێنە

شه‌ممه‌ 21 ئایار 22 - 10:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=12348

هێرشە موشەکییەکەی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە باشووری دیمەشق، زیانی ماددی و شەهید بوونی ژمارەیەک سەربازی سووریا لێکەوتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری سووریا، سوپای ئیسرائیل شەوی رابردوو لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە چەند مووشەکێکی ئاراستەی باشوری دیمەشق کردووە. هێرشەکە تا ئێستا شەهید بوونی سێ سەربازی سووریا و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکەدا، سەرچاوە خۆجێیەکانی شارۆچکەی مەسایف و بەشی ڕۆژئاوای شاری تەرتوس لە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە دارستانەکانی نەبی مەتی لە بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای حەما هەواڵیان داوەتەوە. بەڵام کاربەدەستانی خۆجێیی لە تەرتوس، بەبێ ئەوەی وردەکاریی تەقینەوەکە بخەنەڕوو، هەواڵی میدیاکانیان ڕەتکردەوە کە باس لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی نەبی مەتی لە ئەنجامی هێرشەکانی زایۆنیستەکان دەکەن.

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پارچەکانی یەکێک لە مووشەکەکانی تێکشکاوی ئیسرائیلی لە نزیک هۆتێلی “ئەلرەوزە”ی ناوچەی زینەبییە لە دیمەشق، هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و دوو گه‌شتی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌ دواكه‌وتوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .