زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لێدرا / رژێمی زایۆنیستی بەرپەرچی هێرشێکی خۆی دایەوە!

پێنج شه‌ممه‌ 19 ئایار 22 - 21:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=12253

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاتێکدا میدیا زایۆنیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حیزبوڵڵای لوبنانی خستۆتە خوارەوە، بەڵام دەرکەوت کە سیستەمە مووشەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خودی ئەو رژێمەی لە ئەلجەلیل کردۆتە ئامانج!

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتادا بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سیستەمی “قوبەی ئاسنین” فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی خستووەتە خوارەوە کە سنووری لوبنانی بەزاندووە!

دوای هەواڵەکە سەرچاوەکانی ئەو ڕژێمە بڵاویانکردەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە کراوەتە ئامانج تایبەتە بە خودی ئیسرائیل، نەک حزبوڵڵای لوبنان!

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: بەداخەوە بەهۆی هەڵەیەکەوە، سیستەمە مووشەکییەکانمان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ناوخۆیییان کردۆتەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .