چالاکبوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەدژی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سووریا!

چوار شه‌ممه‌ 18 ئایار 22 - 15:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=12212

سیستەمی ئێس-٣٠٠ی ڕووسی لە سووریا بەرەنگاری هێرشە ئاسمانییەکەی رژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی موسەیاف ی پارێزگای حەما بۆتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ١٣ی ئایاردا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ٢٢ مووشەکیان ئاراستەی ناوەندی توێژینەوەی سووریا لە شارۆچکەی مەسیاف و بەندەری بنیاس کرد و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا توانی ١٦ لەو مووشەکانە لەناو بباتەوە.

چەند رۆژێك دوای هێرشەكە، پەیامنێری سەربازیی كەناڵی ١٣ی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، بۆ یەكەمجار لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٣٠٠ی ڕووسی، مووشەكیان ئاراستەی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل كردووە.
دوای ئاراستەکردنی ژمارەیەک موشەک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بەرەو چەند ئامانجێک لە سووریا، سیستەمە بەرگرییەکانی ڕووسی چالاک کراون و چەند مووشەکیان ئاراستەی ئەو فڕۆکانە کردووە، بەڵام ئۆپەراتۆری ئەو سیستەمانە، مووشەکیان لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی قفڵ نەکردووە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چالاککردنی سیستەمەکانی ڕووسیا یەکەم وەڵامی ڕووسیا بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بووە، پێدەچێت ئەم کارە تەنیا وەک هۆشدارییەک بۆ ئیسرائیل ئەنجامدرابێت.

هەرچەندە دەگوترێت ئەو سیستەمانە لە دەستی سوپای سوریادا بوون، بەڵام سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی لە لایەن ئەفسەرانی ڕووسیا بەرێوەدەچێت.
ئەم کارەی ڕووسەکان دەکرێت وەک ناردنی پەیامێک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و گۆڕینی سیاسەتەکانی ڕووسیا بەرامبەر کردەوەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی سووریادا هەژمار بکرێت.

بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لە سووریا دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ بەردەوامی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کێشەی سیاسی و سەربازی نێوان ئیسرائیل و ڕووسیا ڕووی لە زیادبوون کردووە. ڕژێمی ئیسرائیل بەنیازە چەند پاکێجی لۆجستی بۆ یارمەتیدانی سوپای ئۆکرانیا بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت، کە لەلایەن ڕووسەکانەوە کاردانەوەی نەرێنی هەبووە.
ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل وردە وردە تا سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو و سووریا تەشەنەی کردووە، ئەمەش وایکردووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی نێوان هەردوولا زیاتر دیار بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .