سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژرا

یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئایار 2022 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=12030

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و سێ دیکەش برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ١٤ی ئایاردا، سەربازێکی تورکیا بە ناوی “سەلمان گولەر” بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد، بۆ ١١ کەس بەرزبوویەوە.

شایانی باسە لە ١ی ئایار، وەزارەتی بەرگری توركیا کوژرانی دوو سەربازی ئەو وڵاتەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لە هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *