کوژرانی ١٠ سەربازی سووریا لە ڕۆژئاوای حەلەب لەلایەن چەکدارانی ئەحرار شام + ڤیدیۆ

شه‌ممه‌ 14 ئایار 22 - 17:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=11949

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی ئەحرار شام بە مووشەکی ئاراستەکراوی دژە تانک لە دژی پاسێکی هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی سوریا لە ڕۆژئاوای حەلەب، ١٠ سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و ٩ سەربازی دیکەش برینداربوون.

رۆژی رابردوو ١٤ی ئایار چەكدارانی ئەحرار شام ی سەر بە هاوپەیمانی بەرەی نیشتمانی بۆ رزگاری، پاسێكی هەڵگری هێزەكانی بەرگریی نیشتمانیی سووریایان لە میحوەری “عنجارە” لە رۆژئاوای حەلەب بە مووشەكی ئاراستە کراوی دژە تانك كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ١٠ کەس لە هێزەکانی بەرگریی نیشتمانیی سووریا گیانیان لەدەست دا و ٩ کەسی دیکەی برینداربوون.

هاوکات لەگەڵ پرسەی کوژراوانی هێرشەکە لە شارۆچکەی نەبل و ئەلزەهرا لە پارێزگای حەلەب، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە تۆپخانە شارۆچکەکانی نەبل و ئەلزەهرایان کردە ئامانج و منداڵێکی سوری تەمەن ١٢ ساڵان بە ناوی عەلی حسێن حەج عیسا گیانی لەدەست دا و منداڵێکی دیکەی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی مێهدی سەعید بریندار بوو.

لە بەرامبەردا سوپای سوریا بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی پێگەی چەکدارانی لە باکووری حەلەب کردە ئامانج. هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی ئەو چەکدارانە لەبەردەستدا نییە.

ساای بەئامانج گرتنی پاسێکی سوپای سووریا
وێنەی پایەکەی سوپای سووریاوای بەئامانج گرتنی
وێنەی کوژراوانی سوپای سووریا
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام