دوایین بارودۆخی سەربازی سەڤەرۆدۆنێتسک، ٩ی ئایاری ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 10 ئایار 22 - 10:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=11722

شەڕ و پێکدادانەکان لە دەوروبەری شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەنێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و لوهانسک و هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامە.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە باشوری سەڤەرۆدۆنێتسک هێزەکانی ڕووسیا و لوهانسک توانیان شارۆچکەی نیژنیە کۆنتڕۆڵ بکەن. لەئێستادا پێکدادانەکان لە توشکیوکا بەردەوامە.
لە باکوری سەڤەرۆدۆنێتسک، پێکدادانەکان لە ڤۆجێڤودیڤکا و باشوری شاری ڕوبیژنە بەردەوامە. میدیاکانی سەر بە ڕووسیا بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ڤۆجێڤودیڤکا و تەواوی شاری ڕوبیژنە دەکەن؛ بەڵام ئەم هەواڵە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە. چەندین هەفتەیە پێکدادانەکان لە شاری ڕوبیژنە بەردەوامە و هێزەکانی ئۆکرانیا بە باشی لەو شارە بەرگری دەکەن. کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ڤۆجێڤودیڤکا لەلایەن ڕووسیا و هاوپەیمانانی، دەبێتە هۆی گەمارۆدانی شاری ڕوبیژنە و ناچار کردنی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ کشانەوە لەو شارە.
لە ڕۆژئاوای سەڤەرۆدۆنێتسک (باشوری کرمینا)، هێزەکانی ڕووسیا بە تێپەڕبوون لە ڕووباری سیورسکی دۆنیس هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی بیلوگوریڤکا.

لە ئاراستەی هێرشەکان دەردەکەوێت کە ڕووسیا بەنیازە لەم میحوەرەدا گەمارۆی شارەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک بدات. بە وتەی ڕووسیا نزیکەی ٨٠٠٠ هێزی ئۆکرانی بۆ بەرگریکردن لە سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک لەو ناوچەیە دان. شارەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک بە یەکێک لە باڵە سەرەکییەکانی پیشەسازی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دادەنرێت و دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن ڕووسیاوە، گورزێکی قورس بۆ ئۆکرانیا دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .