بایدن لە چەند مانگی داهاتوو سەردانی فەڵەستینی داگیرکراو دەکات

چوار شه‌ممه‌ 27 نیسان 22 - 18:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=11069

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێشوازی لە بانگهێشتەکەی ناوبراوی بۆ سەردانیکردنی فەڵەستینی داگیرکراو کرد و ڕایگەیاند کە لە چەند مانگی داهاتوودا سەردانی فەڵەستینی داگیرکراو دەکات.

لە ٢٤ی نیسان جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر چەند پرسێکی جۆراوجۆری گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بایدن و بنێت لەم گفتوگۆیە دا سەبارەت کێشە هاوبەشەکانی ئەمنی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەوانە هەڕەشەی ئێران و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە، گفتوگۆیان کرد و جەختیان لەسەر ئەو پەیوەندییە نزیکانە کردەوە.
لەم گفتوگۆیەدا سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگهێشتەکەی نەفتالی بنێت بۆ سەردانیکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا قبوڵ کرد.
بایدن پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل و پێداویستییە بەرگرییەکانی دووپات کردەوە و پێشوازیشی لە تەرخانکردنی بودجەی یەک ملیار دۆلاری بۆ بنیاتنانەوەی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل دەربڕی.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیش ئاماژە بە بایدن وتی: دڵنیام سەرۆک بایدن کە دۆستی ڕاستەقینەی ئیسرائیلە و گرنگی بە ئاسایشیی دەدات، ڕێگە نادات کە سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دووربخرێتەوە. ئیسرائیل هەڵوێستی خۆی لەم بارەیەوە ڕوونکردۆتەوە. سوپای پاسدارانی ئێران گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهانە!

جێی ئاماژەیە، هیچ وادەیەک بۆ یەکەم سەردانی جۆ بایدن بۆ فەڵەستینی داگیرکراو وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕانەگەیەندراوە. ناوبراو دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٦ وەک جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەردانی فەڵەستینی داگیرکراوی کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام