هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 27 نیسان 2022 - 10:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=11040

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی دەوروبەری دیمەشق، چوار کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا و سێ دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیکەی کاتژمێر ٠٠:٤١ خولەکی شەممە بەکاتی ناوخۆیی، دوژمنی ئیسرائیلی بە تەقاندنی ژمارەیەک مووشەک لە دەریاچەی تەبەرییەوە، هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە.
بە پێی ئەو زانیارییانە سەرەڕای بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە و تێکشکاندنی ژمارەیەک لەو موشەکانە، چوار کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا و سێ دیکەش برینداربوون.

جێی ئاماژەیە لە ١٤ی نیسانیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە بەکارهێنانی ئاسمانی جۆلانی داگیرکراو، هێرشیان کردە سەر هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوای دیمەشق. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *