ئەلقاعیدە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە ئەنساروڵڵا لە یەمەن دەستپێکرد

شه‌ممه‌ 1 ئایار 21 - 04:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=1064

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ژێر ناوی “غزوه بدر” لە دژی ئەنساروڵڵا لە پارێزگاکانی مأرب، ئەلجوف و ئەلبەیزا دەستپێکرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە پشتیوانی هاوپەیمانی سعودیە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ژێر ناوی “غزوه بدر” لە دژی ئەنساروڵڵا لە پارێزگاکانی مأرب، ئەلجوف و ئەلبەیزا دەستپێکرد.

ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دژی چەند پێگەیەکی ئەنساروڵڵا لە ناوچەکانی تەلعە ئەلحەمرای ڕۆژئاوای مأرب، جەبهەی ئەلعەلەم لە پارێزگای ئەلجوف و جەبهەی ئەلسومەعە و ئەلزاهیر لە پارێزگای ئەلبەیزا دەستی پێکردووە.
ئەنساروڵڵا تا ئێستا توانیویەتی هێرشەکانی ئەلقاعیدە پوچەڵ بکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرچاوەیەکی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە زیانەکانی ئەلقاعیدە لە پارێزگای ئەلبەیزای بە زیاتر لە ٢٠ کوژرا و دەیان بریندار، باس دەکات.

پاڵپشتی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ئەلقاعیدە لەشەڕی دژی ئەنساروڵڵا لەکاتێکدا دێت کە سعودییەکان بانگەشەی هەبوونی پەیوەندی ئێران لەگەڵ ئەلقاعیدە و پشتیوانی ئەو گروپە لەلایەن ئێرانەوە لەجیهاندا دەکەن.

پرسیار ئەوەیە: بۆچی تا ئێستا ڕۆژئاوا هیچ جۆرە لێدوانێکی لەسەر پاڵپشتی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ئەلقاعیدە و داعش نەبووە؟

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .