هێرشی دڕندانەی هێزەکانی زایۆنیستی بۆ سەر نوێژکەران لە مزگەوتی ئەقسا + ڤیدیۆ + وێنە

هه‌ینی 15 نیسان 22 - 11:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=10388

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشێکی دڕندانەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، زیاتر لە ٢١٣ فەڵەستینی بریندار و ٤٠٠ نوێژکەر دەسبەسەر کران.

بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی هەڵیاکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و بە تایبەتی “المصلى القِبْلي” و بە بەکارهێنانی گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژ، ٢١٣ نوێژکەریان بریندار کرد کە بەپێی زانیارییەکان باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە گەمارۆدانی ژمارەیەکی زۆری نوێژکەری فەڵەستینی لە ناو “المصلى القِبْلي”، ٤٠٠ فەڵەستینیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەم هێرشە دڕندانەیە زایۆنیستەکان لە مزگەوتی ئەقسا پاشەکشەیان کردووە.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین رایگەیاند: هێرشکردنە سەر نوێژکەرە فەڵەستینیەکان لە مزگەوتی ئەقسا تاوانێکە کە زایۆنیستەکان لە دەرئەنجامەکانی بەرپرسیارن و ئەوەش دەزانن کە ئاگرەکەی مزگەوتی ئەقسا ئەوانەشی دەگرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .