هێرشی قورسی داعش بۆ سەر سوپای نایجیریا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە + وێنە

چوار شه‌ممه‌ 28 نیسان 21 - 10:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=1018

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی هێرشێکی چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کاروانێکی سوپای نایجیریا لە ویلایەتی بۆرنو، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی هێرشێکی چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر کاروانێکی سوپای نایجیریا لە ویلایەتی بۆرنو، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کرایە سەر کاروانی سوپا نایجیریا لە نزیک شاری ماینوک لە ڕۆژئاوای میدۆگووری، بە لانی کەم ٣١ سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستدا، کە فەرماندەیەکی باڵای مەیدانیش لە ناویاندا بوو.
بەپێی میدیاکانی نایجیریا، کاروانەکە لە کاتی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ شاری میدۆگووری بووە کە لەلایەن چوار زرێپۆشی داعش، هێرش کراوەتە سەریان.
بە پێی زانیارییەکان داعش کەرەستەکانی سوپای نایجیریای دوای تەواو بوونی پێکدادانەکان لە ناو بردووە و ئاگر لە بنکەی ئەو سوپایە بەرداوە و هەروەها دەستی بەسەر پێنج زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی تری سوپادا گرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .